Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لیژنەی باڵای پارتی بۆ ھەڵبژاردن: کەرنەڤاڵی ئەمڕۆی ھەولێر بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێھات

ھەولێر-KDP.info- لیژنەی باڵای پارتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سوپاسی جەماوەری ئازیزی شاری ھەولێر دەکات بۆ ئامادەبوونیان لە ناو یاریگای شەھید فرەنسۆ ھەریری، هاوکات ڕاشیدەگەیەنین، کە ڕۆژی ٢٠ـی ئۆکتۆبەر ھەموومان پێکەوە دەنگمان بۆ لیستی (١٩٠)ـی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی لیژنەی باڵای پارتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

کەرنەڤاڵی جەماوەریی ئەمڕۆی شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان، کە دوا کەرنەڤاڵی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن بوو بۆ پشتیوانیی سەرکەوتنی لیستی (١٩٠)ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێھات.

سوپاسی گەرم و پێزانینی زۆرمان بۆ دڵسۆزیی و پەرۆشی ئەم جەماوەرە ئازیزەی ھەولێر و، ھاوکات بە ھۆی ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر و فراوانی جەماوەری بە ئەمەک و دڵسۆزی پارتیمان لە ناو یاریگای شەھید فرەنسۆ ھەریری، داوای لێبووردن لەو دەیان ھەزار ئەندام و لایەنگرە خۆشەویستانەی پارتیمان دەکەین، کە بەھۆی زۆریی بەشداربووان، دەرفەتیان بۆ نەڕەخسا و لە دەرەوەی یاریگا مانەوە و نەیانتوانی بێنە ناو یاریگا و بەشداربن لەو کەرنەڤاڵە مەزنە مێژووییە و ناچار بوون بگەڕێنەوە ماڵەوە.

جارێکی تر داوای لێبووردنیان لێ دەکەین و، لێرەوەش ڕایدەگەیەنین، کە ڕۆژی ٢٠ـی ئۆکتۆبەر ھەموومان پێکەوە دەنگمان بۆ لیستی (١٩٠)ـی پارتی دیموکراتی کوردستانە و، سەرکەوتن نزیکە.

لیژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

 ١٥ـی ئۆکتۆبەری  ٢٠٢٤