Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌: هەموومان بەیەکەوە ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕین

سلێمانی-KDP.info- مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، ڕاپه‌رین له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، لە ناخی دڵمانەوە سوپاس و پێزانینی جۆش و خرۆش و پەرۆشی  جه‌ماوه‌ری پارتیمان دەکەین بە ئامادەبوونتان لە کەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی 190ـی  پارتـــی دیموکراتی کوردســــتان، بە ئامادەبوونی (کاک نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆکی پارتیمان لەبارەگای مەکتەبی ڕێکخستنمان.

ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین:

سوپاس و پێزانین

جەماوەری پارتی پەروەری سنووری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین لەناخی دڵمانەوە سوپاس و پێزانینی جۆش و خرۆش و پەرۆشی پارتایەتیتان دەکەین بە ئامادەبوونتان لە کەرنەڤاڵی سەرخستنی لیستی ١٩٠ـی  پارتـــی دیموکراتی کوردســــتان، بە ئامادەبوونی جەنابی (کاک نێچیرڤان بارزانی) جێگری سەرۆکی پارتیمان لەبارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، هەرئەو حەماسەت و دڵسۆزیەتان لێ چاوەڕوان دەکرێت بۆ ڕێبازی پارتـــی و بــــــــارزانی، بەهۆی زۆری ژمارەی ئامادەبوان، بەهەزاران لە دۆستان و هەوادارانی پارتیمان نەیان توانی بەشداری ڕاستەوخۆی کەرنەڤاڵەکەبن، پڕ بەدڵ داوای لێبوردن و بەخشینتان لێدەکەین.

(پارتی و سلێمانی دوانەیەکی لێک جیانەبوەوەن) خودا یار بێت بە پشتیوانی یەزدان و جەماوەری دڵسۆزی پــارتی، لەدوای ٢٠ـی ئۆکتۆبەر هەموومان بەیەکەوە لەم شارە پارتی پەروەرە ئاهەنگی سەرکەوتنی لیستی ١٩٠پارتیمان دەگێڕین.

 

(مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین)