Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هەڵەبجەییەکان: ئارامى نەماوە و گەنجانمان بێکارن.. کاتى ئەوەیە پارتى تاقى بکەینەوە

هەڵەبجە-KDP.info- پاش زیاتر له‌ ٣٠ ساڵ حکومڕانى، چەندین حزب لە هەڵەبجە نەیانتوانیوە هیچ خزمەتێک بە هەڵەبجەییەکان بکەن، هەڵەبجەییەکانیش دەڵێن، ئەگەر دەتانەوێت شارەکەمان لەو قۆناخەی كه‌ هەیە دەربازى بکەین و بیدەینە کەسانێک کە دەتوانن ئارامی و ئاسایشى بۆ بەرقەرار بکەن، ئەوە دەبێت دەنگ بە لیستى ١٩٠ی پارتى و کاندیدەکانى بدەین و پارتى تاقى بکەینەوە و دەسەڵاتى شاری ڕادەست بکەین.

تاڤان بەرزان لە پارێزگاى هەڵەبجە، بۆ ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایگەیاند، لیستى ١٩٠ی پارتى لاى ئێمە گرنگە، کە لیستى سەرکەوتن و خۆڕاگرى و ئارامى و ئاوەدانییە، پارتى سەرکەوێت کوردستان بۆ هەمووان دەبێت، لە پارێزگاى هەڵەبجە ئەو پڕۆژانەى کراون هەموو سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانى ئەنجامى داون، کە یەکێکی تر لە کارەکانی، ئاوەدانکردنەوەى شارى شەهیدان و ڕەخساندنى هەلی کار بووە، کاتى ئەوەیە دەرفەت بدرێت بە پارتى شارەکەمان هاوشێوەى زاخۆ لێبکات.

سۆران بەکراوایی هاووڵاتى، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى گوت، هەڵەبجە بە هۆی دووربوونى لە دەسەڵاتى پارتى، پەراوێز خراوە، گرنگە هاووڵاتیانى سنوورى بازنەى هەڵبژاردنى هەڵەبجە دەنگ بە لیستى ١٩٠ی پارتى بدەن، بۆ ئاوەدانى و گەشەکردن و ئارامى و ئاسایشى هەڵەبجە و هەورامان، دەنگدان بە لیستى ١٩٠، دەنگدانە بە ئارامى و ئاوەدانى و خۆشگوزەرانى.

بینەر محەمەد، چالاکوانى کۆمەڵگاى مەدەنى، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند، ئەگەر ئێمەى هەڵەبجەییەکان دەمانەوێت شارەکەمان لەو قۆناخە هەیە دەرى بکەین و بیدەینە کەسانێک کە دەتوانن ئارامی و ئاسایشى بۆ بەرقەرار بکەن، ئەوە دەبێت دەنگ بە لیستى ١٩٠ی پارتى و کاندیدەکانى بدەین، یەکێتی چەندین ساڵە دەسەڵاتى سیاسى و سەربازى و ئابووریى لایە، بەڵام ئەوەى پڕۆژە بێت بۆ شارەکەى جێبەجێ نەکردووە، ئارامى نەماوە و گەنجان بێکارن، بڕوامان وایە بووژانەوەى ئابوورى و ئاسایش و ئارامى، تەنیا بە پارتى دیموکراتى کوردستان دەکرێت.

 

عەزیز ڕەسووڵ