Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

خانەوادەیەکی دیکەی یەکێتی ھاتنە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە لە گوندی باشتەپە، بنەماڵەیەکی خاوەن پێنج شەھیدی یەکێتی ھاتنە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕایانگەیاند، لە ڕوانگەی ئایدیای پارتی بۆ نیشتیمانپەروەری و نەتەوەیی ئەو ڕێبازەمان ھەڵبژارد و پارتی بە شایەنی متمانە و دەنگ دەزانین و لەم مینبەرەوە درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین.

بە ئامادەبوونی سەنگەر کانەبی گەورە، بەرپرسی لقی۲۳ پارتی و مامۆستا قاسم و لیوا بھجت سێلکی، ھەرێم علی شوان، کارگێری لق و ئیسماعیل حمد، بەرپرسی لیژنە ناوچەی قوشتەپە و مامۆستا خالید، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی چیا و ئەندامی لق و ستافی لیژنە ناوچە و ڕێکخراو و بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی سنوورەکە لە گوندی باشتەپە ھەردوو خانەوادە و ماڵباتی بەڕێزی (زەعیم باشتەپەیی و خوالێخۆشبوو غازی باشتەپەیی) ھاتنە ڕیزیان بۆناو پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند.

سەنگەر کانەبی گەورە ڕایگەیاند، لەلایەن خۆمانەوە خۆشحاڵ و شەرەفمەندین بە پەیوەندی بەڕێزیان وەکو خانەوادەیەکی تێکۆشەر و قوربانیدەر و خاوەن پێنج شەھید و بەئەمەکی کوردستان، ئەم دەڤەرە پارتییان ھەڵبژارد، ھاوکات ئەو بنەماڵەیە لە زاری خۆیانەوە ڕایانگەیاند لە ڕوانگەی ئایدیای پارتی بۆ نیشتیمانپەروەری و نەتەوەیی ئەو ڕێبازەمان ھەڵبژارد و پارتی بە شایەنی متمانە و دەنگ و پارێزەری ئاسایش و گەشەپێدەری ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی دەزانین و لەم مینبەرەوە درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین.