Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سبەی گەورەترین کەرنەڤاڵ بۆ پشتگیری لیستی ١٩٠ ئەنجام ده‌درێت

دھۆک-KDP.info- سبەی بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی گەورەترین کەرنەڤاڵ لە پارێزگای دھۆک بۆ پشتیوانی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستانیش دەڵێت، دھۆک بەقەڵای زەردی پارتی ناسراوە، بۆیە چاوەڕێ دەکەین سبەی جەماوەرێکی زۆر و گەورەترین کەرنەڤاڵ بۆ پشتگیری لە لیستی ١٩٠ی پارتی ئەنجامبدرێت.

نەوزاد عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: سبەی لە یاریگای وەرزشی دھۆک گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەری بۆ پشتگیری لە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی ئامادەکاری بۆ ئەو کەرنەڤاڵە کراوە و زۆریش بەجوانی خەمڵێندراوە و گەورەترین کەرنەڤاڵە لە دھۆک ئەنجام دەدرێت و کەرنەڤاڵەکەش بەئامادەبوونی ھەردوو جێگری سەرۆکی پارتی نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی دەبێت.

نەوزاد عەبدوڵڵا گوتیشی: پێشبینی دەکەین لەو کەرنەڤاڵە خەڵکێکی زۆر ئامادەبێت و خەڵکی دھۆک شاھێدی خەباتی پارتین، بۆیە خەڵکێکی زۆر ئامادە دەبێت بۆ ئەوەی سۆز و پەیمان بۆ پارتی و بارزانی نوێ بکەنەوە، چونکە ئەوەی تا ئێستا لەبانگەشە دەکرێت تەنھا پارتی دەیەوێت بەئارامی بەڕێوەبچێت، لەبەر ئەوە ھۆشیاری زۆر باش ھەیە بۆ بانگەشە و دھۆکیش قەڵای زەردی پارتییە.

بەرپرسی لقی یەک دەشڵێت: ئەم جارە پارتی دەنگێکی زۆر بەدەست دێنێت و پێشوازیەکی زۆر باش لە لیستی پارتی دەکرێت، بۆیە ئەمجارە پێشبینی دەکەین ٢٠ کورسی بەدەست بێنین و چاوەڕێمان ھەیە زیاتریش بەدەست بێنین، بۆیە داوا دەکەم بۆ پشتگیریکردن لە پارتی و لیستی پارتی سبەی خەڵکی دھۆک ھەمووی بەشداری بکەن لەو کەرنەڤاڵە و بۆ ھەمووان بسەلمێنین کە دھۆک ھەمووان بەیەک دەنگ پشتگیری لە لیستی پارتی دەکەن.

 

بڵند ئیبراھیم