Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی حزبی شکان نیە

ئامینا زکری

پارتی لەسەر بنەمای نیشتیمانیبوون و نەتەوەیبوون دامەزراوە، ھەمیشە باوەڕی بە پێکەوەبوون و پێکەوە کارکردن ھەبووە، لەسەر ئەم ڕێبازەش ھەمیشە قوربانی داوە، بەڵام ڕاستییەک ھەیە کە ئەوەی خۆی بەردەوام لەسەر چۆک نەبووبێت بۆ دوژمنانی نەتەوەکەی ھەرگیز بیری لەلای بە چۆک داخستنی ھاوخوێنەکانی نیشتیمانەکەی نابێت، بەڵام مخابن ئەمڕۆ پلانی دوژمنەکانمان ھاوزمانی خۆمان جێ بەجێی دەکەن. 

پێش شەست ساڵ بەر لە ئەمڕۆ باپیرت و دواتر ئەوانەی لەسەر ئەو ڕێچکەیە درێژەیان پێدا ئەو خەونەیان ھەر بە خەون مایەوە، بۆیە ئەمڕۆ تۆ و ئەوانەی دوای تۆش ھەر بەو خەیاڵە سەردەنێنەوە.

لە کۆتایی دەڵێم: دەبێت چ شانازیەک بێت بۆ گەورەی پارتی و چ بچووکیەک بێت بۆ ئێوە کە ھەموو گەورەبوونی خۆتان لە دژایەتی و شکانی پارتی دەبیننەوە، بۆیە گرنگە بیرتان بخرێتەوەو دەزانم بیرشتان نەچووە کە کاتێک شەڕی سەپاندنی ئیرادە کرابێت لەگەڵ پارتی، ئەوەی شکاوە پارتی نەبووە، نە شکست پێناسەی پارتی بووە، نە بێ ھیوایی.

لە ڕێبازی ئێمەدا ھەیە، ئێمە تەنیا بۆ خوداو دایکی شەھیدو پێشمەرگەو ئاڵا و میللەتەکەمان سەرمان دانەواندووەو دادەنەوێنین.

ئێمە شارەزای ئەم دەست بادانەین لەگەڵ ئێوەو مێژووی دووروو نزیک پێمان دەڵێت، ئێوە ھەمیشە تەرەفی دۆڕاوو دەستشکاوبوون، چونکە ڕووتان لە دوژمنانی میللەتەکەمان و پشتتان لە میللەتە.