Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەنسوڕ بارزانی: بۆ ئەوەی ژیانێکی سەربەرزانەمان ھەبێت پێویستە دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی بدەین

ئاکرێ -KDP.info- لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ لە قەزای ئاکرێ ئاھەنگی ھاوسەرگیری بەکۆمەڵ بۆ  ١١١ بوکوزاوا لە ئاکرێ و بەردەڕەش بەڕێوەچوو، تێیدا فەرماندە مەسنوڕ بارزانی گوتی: بۆ ئەوەی بەسەربەرزی بژین و دوژمن چاوشۆڕ بێت، پێویستە ھەموومان پێکەوە ٢٠/١٠ بچینە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین. 

 فەرماندە مەنسوڕ بارزانی، لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری بەکۆمەڵ لە ئاکرێ ڕایگەیاند: بەناوی سەرۆک بارزانی گەرمترین پیرۆزبایی لە بوکوزاوایەکان دەکەم و ھیوای ژیانێکی بەختەوەر و سەرفرازیان بۆ دەخوازم، ھیوادارم لە ژیانی خۆتان سەرکەوتووبن.

 ئەمڕۆ ئاھەنگی ھاوسەرگیری ١١١ بوکوزاوا سازدەکەین، جێگای خۆشحاڵی و سەربەرزی منە وەکو پێشمەرگەیەک لەناو ئێوەم، ئەم پرۆسەیەش ساڵانە بەردەوام دەبێت، بۆیە وەکو برایەکی پێشمەرگە داواتان لێ دەکەم ئەگەر ئێوە منتان خۆش دەوێت با ڕۆژی ٢٠/١٠ ھەموومان پێکەوە بچینە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بەلیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین. 

فەرماندە مەنسوڕ بارزانی گوتیشی: دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دەدەین بۆ ئەوەی ئاوەدانی بەردەوام بێت و بە سەربەرزی و سەرفرازی لەسەر خاکی خۆمان بژین، بۆ ئەوەی پێکەوەژیانی هەرە جوانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامی پێ بدەین، کە ھەموو جیھان چاوی لێیەتی و خەڵکێک چاوی بەو پێکەوەژیانە ھەڵنایەت، ئەگەر ئێمە دەست لەناو دەست ٢٠/١٠ بچینە سەر سندوقی دەنگدان دوژمن سەرشۆڕ دەبێت و ئێوەش ھەر سەربەرز دەبن.

 دووبارە بەناوی سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە بوکوزاوایەکان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. 

 

بڵند ئیبراھیم