Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سبه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵی لیستی 190ی پارتی به‌ڕێوه ‌ده‌چێت

هه‌ولێر-KDP.info- بڕیاره‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ شاری هه‌ولێر كه‌رنه‌ڤاڵی لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ڕێوه ‌بچێت و كاندیدانی پارتیش به‌شداری ده‌كه‌ن.

به‌پێ زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی كاندیدانی لیستی 190ی پارتی و جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، كه‌رنه‌ڤاڵی لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت بۆ زیاتر ناساندنی لیستی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.

هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی، كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ ئێواره‌ی سبه‌ی له‌ هۆڵی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو ئاماده ‌بێت بۆ پشتگیری له‌ لیستی 190ی پارتیمان، رۆژانی داهاتووش چالاكیی دیكه‌ به‌رده‌وامییان ده‌بێت بۆ پاڵپشتی له‌ لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان.

 

قائید میرۆ