دڵشاد مستەفا وەسانی
ئەگـەر گـوێ لـه لێدوانـی بەرپرسـانی یەكێتـی بگریـن، وتارەكانیـان بخوێنینـەوه، بــه گشــتی لــه گوتــاری ڕاگەیاندنیــان وردبینــەوه، بۆمــان دەردەكــەوێ چەنــد خەڵــك ئــازار دەدەن، وادەزانــن كۆمەڵگــەی كوردســتان لــه خــەوی قووڵدایــه، ئــەوان دێــن خەڵــك بــە گوتــاری نــوێ هۆشــیار دەكەنــەوه، بــەڵام ئــەو گوتــارەی یەكێتــی، لای خهڵكـی كوردســتان دەمێكــه ئێكســپایەربــووه.
بــەســەرنجدان لـە گوتــاری یەكێتــی، بۆمــان ڕوون دەبێتــەوه، هێشــتا لــه نێو سـەدەی ڕابـردوودا دەژیـن، هـەر وردبوونـەوه لـەو نیـو سـەدەیه، ئەنجامێكمان بـەدەســتەوه دەدات، ئەویــش ئەوەیــه، یەكێتــی لــەژینگـەی هێمنــی و ئاشــتەواییدا هــەڵ نــاكات و دەپووكێتــەوه، بەڵكــوو ئاڵــۆزی و شــەڕ بــه ژینگــەی گونجــاوی گەشــەی خــۆی دەبینــێ.
هـەر ئەوەشـە، وایكـردووه، گوتـاری توندوتیـژی و خـۆڵ كردنـه چـاوی خەڵـك، بـه باشتریـن گوتـار بزانـێ، چونكـه بـەو شـێوەیه دیزاینـی یەكێتـی كـراوه، لـه فـەوزا و شــەڕ و شــۆڕدا، وجــودی خــۆی دەبینــێ، بــەڵام لــه ئاشــتەوایی و پێكەوەییــدا، خـۆی بـه ونبـوو دەبینـێ و شـوێنێك بـۆ خـۆی نادۆزێتـەوه.
كاتــێ گوتاربێــژ و قســەكەرەكانیان دێنەگــۆ، سەرمەســت دەبــن، خۆیــان هیــچ، كــه هێشــتا لــه ناوەڕاســتی ســاڵی 1975دا دەژیــن، بــەڵام خــۆماندووكردنیــان بــۆ ئــەوەی، وەرگر (المتلقی)یــش لەگــەڵ خۆیــان ببەنــەوه ئــەو مێــژووه و گوێیــان بــۆ شــل بكــەن، كارێكــی زۆر زەحمەتــه.
كێشـەكە ئەوەیــه، گوتارەكــە هــەر ئــەو گوتارەیــه، كــە ســاڵی 1975 لە بــەر ڕۆشــنایی بەرژەوەندییــه ئیقلیمییەكانــی ســوریا و لایەنەكانــی تــەوەری ئــەو دەوڵەتــه نووسرایــەوه، كەچــی بــە حەماســەت لــەم ڕۆژگارەدا دەیڵێنــەوه، پرســیار ئەوەیــه، ئایــا نازانــن دوای نیــو ســەده، گۆڕانــی گــەوره لــه كۆمەڵگــەی كوردسـتان ڕوویـداوە، یـان خۆیـان لـێ نەبـان دەكـەن، ئـەو خـۆ بێئاگاییكردنـە، بـۆ خــۆ گێلكــردن و دیزاینــی یەكێتــی دەگەڕێتــەوه، بــەڵام دەبــێ بزانــن، ئــهو قــەوان لێدانەوەیـه، لای وەرگـری كوردسـتانی وەك ئـەوه وایـه گوێـزی بـۆ بژمێـرن، چونكـە گوتارێكــی زۆر ســواوە و بــەم ســەردەمه ناکۆکــە.
یەكێتـی قسـە بـۆ كـێ دەكات، لـه كاتێكـدا بەهـۆی ئەوانـەوه، كابینـەی نۆیەمـی حكوومەتــی هەرێمــی كوردســتان، نزیكــەی 10 مانــگ دواكــەوت، درێژەكێشــانی گفتوگــۆی پێكهێنانــی حكوومەتیــش، لەبــەر خاتــری خەڵــك نەبــوو، بەڵكــوو داوای پۆســتیان دەكــرد، دەستیشــیان كــەوت، كەچــی ئێســتا ســەری زمــان و بنــی زمانیــان ئەوەیــه، دەڵێــن ئــەم دەســەڵاته گەندەڵــه دەڕووخێنیــن، ئاخــر ئــەوه ئەوپــەڕی ســوك ســەیركردنی خەڵكــه، یەكێتــی شــەڕی دەســتكەوتی حزبــی دەكات، ئێســتاش خــۆی كــردووه بــه فریشــته و فریادڕەســی خەڵــك.
نیــو ســەده پێــش ئێســتا، یەكێتــی بــەدروشــمی نەهێشــتنی بنەماڵــەی بارزانــی و پارتــی دەســتی پێكــرد، ئێســتاش دوای ئــەو مــاوه زۆره، دروشــمی ڕووخاندنــی بنەماڵەی بارزانی بەرزكردووەتەوە، وەك گوتەبێژەكەی نووسیویەتی، جــا خەڵكینــه، دڵنیــام پرســیارێك بــه مێشــكی ههموومانــدا دێــت، بــه هەوادارانــی یەكێتیشــەوه.
50 ســاڵ پێــش ئێســتا، لــه كاتێكــدا شۆڕشــی ئەیلــوول نســكۆی بەســەردا هاتبــوو، یەكێتــی بانگــەوازی له ناوبردنــی بنەماڵــەی بارزانــی و پارتــی كــرد، ئــەدی چــۆن چۆنــی دوای پهنجــا ســاڵ دەیــەوێ بیڕوخێنــێ، مەگـەر بــە قەولــی خۆیــان كۆتاییــان پــێ نەهێنابــوو؟ یەكێتــی دەیــەوێ لــه نێــو ئــەو پارچــە پارچه بوونەیــدا، هەوادارانــی بــەو گوتــاره بەســەرچووه ســەرگەرم بــكات، لــەوەدا یەكێتــی ئــازاده و ناچاریشــه لــەو ڕێگەیــەدا بــەردەوام بێــت، چونكــە ئەندازەكــەی و نەخشــەی بزاوتەكــەی وا داڕێــژراوه، بــەڵام ئێمــەش ئازادیــن بڵێیــن: بــۆ خۆتــان هــەر گوێــز بژمێــرن.