هه‌ولێر -kdp.info- به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سێ یه‌كه‌مه‌كان و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا داده‌مه‌زرێن، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی خوێندنی باڵاش له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ: دامه‌زراندنیان ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه.
د.نه‌هله قادر ئه‌فه‌ند، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: بڕیاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و ده‌رچووان، چونكه چه‌ند ساڵه داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا ده‌شڵێت: ئه‌و كه‌سانه‌ی داده‌مه‌زرێن چوار هه‌زار و 104 كه‌سن کە سێ یه‌كه‌مه‌كان و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا دەگرێتەوە.
د.نه‌هله قادر ئه‌فه‌ندی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: ئه‌وانه‌ی بڕیاری دامه‌زراندنیان بۆ ده‌ركراوه پێشتر پرۆسه‌ی بایۆمه‌تریان كردووه و دوای ڕێكاره یاسایی و كارگێڕییه‌كان سوود له فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی وەردەگرن، پێشتریش زیاتر له 37 هه‌زار مامۆستای وانه‌بێژ دامه‌زراون.
قائید میرۆ