گەرمیان-KDP.info- هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان، لە پەراوێزی بەسەرکردنەوەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و کەسایەتیی کۆمەڵایەتیی و هاووڵاتیانی تێکۆشەری سنووری دەڤەری گەرمیان ڕایگەیاند، تەنیا پارتی دەتوانێت زامی گەرمیانییەکان سارێژ بکات.
هیوا ئەحمەد مستەفا گوتی، ئەو حیزبەی دەتوانێت ئاوەدانی بگەینێتە هەموو ناوچەکانی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستانە، دەڤەری گەرمیان، خاوەن قوربانیی زۆرە و بەلای پارتییەوە سەنگ و بەهای زۆری هەیە، ئومێدی زۆرمان بە گەرمیانییەکان هەیە وەکو هەمیشە متمانە بە پارتی بکەن، چونکە هەمووان لەو ڕاستییە تێگەشتوون کە تەنیا پارتی دەتوانێ ساڕێژی زامەکانیان بکات بەلای ئێمەشەوە گەرمیان لانکەی کوردایەتییە.