Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پشتیوان سادق: وتاری کەسی یەکەمی حزبەکانی دیکە بێسەروبەری پێوە دیارە

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، یەکێک لە دروشمەکانی هەڵبژاردن لای پارتی دیموکراتی کوردستان، ئارامییە، بەڵام بەداخەوە دروشمی حزبەکانی دیکە هەموو سەربازییە.

د. پشتیوان سادق، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، یەکێک لە دروشمەکانی هەڵبژاردن لای پارتی دیموکراتی کوردستان، ئارامییە، ئێمە بڕوامان بە ئایندەی گەش بۆ خەڵکی خۆمان و وڵاتی خۆمان هەیە. دەشڵێت: بەداخەوە دروشمی حزبەکانی دیکە هەموو سەربازییە.

گوتیشی: بڕوامان بەوە هەیە دوای هەڵبژاردن حکوومەتێکی سەرتاسەریی لە هەرێمی کوردستان دروست بکەین، بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان لەو دۆخەی لە هەندێک شوێن هەیە، ڕزگاری بێت. ئاماژەی بەوەش دا "لە ڕابردوودا لە سلێمانی، ڕێگری هەبووە لەوەی حکوومەت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، بۆیە دەبێت بە هێمنی بانگەشە بەڕێوە بچێت".

پشتیوان سادق باسی لەوەش کرد، وتارەکەی سەرۆک بارزانی کاریگەریی زۆری هەبووە، چونکە لای ئەو هەموو لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی کوردستان وەکو یەکن، بەڵام ئەگەر سەیری وتاری کەسی یەکەمی حزبەکانی دیکە بکەین، هەمووی سەربازی و بێسەروبەری پێوە دیارە.