Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی: رۆژی ٢٠ی ئۆکتۆبەر سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنین

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی، لە گوتاریدا لە بانگەشەی پارتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: پارتی بڕوای بە ئاشتی و دیموکراتی و  پێکەوە ژیانە، بە کردەوە سەلماندوویەتی، نەوەک بە قسە؛ ئێمە مەبەست و ویستمانە خەڵکی بەختەوەر بێت، لە ژیانێکی خۆشدا بێت، ئێمە ئاواتمان خۆشگوزارەنی خەڵکی کوردستانە.

سەرۆک بارزانی بارزانی لە ڕێوڕەسمی بە فەرمی دەستپێکردنی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە گوتاریدا،  پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان کرد کە لە 25ـی ئەیلوول، کە ڕۆژی ڕیفراندۆم بوو، بڕیاری دا نەهێڵێ ئیرادەی بشکێت و خۆی نەچەماند .

سەرۆک بارزانی رایگەیاند: لەم ڕۆژەدا بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان دەستی پێ کرد و هیوای سەرکەوتن بۆ کاندیدەکان دەکەم. پشت بەخوای گەورە و بە هیممەتی دڵسۆزانی کوردستان و بەفەرموودەی بارزانی نەمر، هەموو کوردێکی دڵسۆز پارتییە، بە هیممەتی پارتییەکان خۆمان ئامادە دەکەین بۆ ڕۆژی ٢٠-ی ئۆکتۆبەر و سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنین، دەبێت بڕواتان بەخۆتان هەبێت و بە ئومێدی بەرزەوە و متمانەی بەهێزەوە خۆتان ئامادە بکەن، دەبێت زیاتر بڕواتان بە سەرکەوتن هەبێت و نابێت بیر لە شکست بکرێتەوە، پێویستە هەر یەکێک لە ئێوە خۆی ئامادە بکات سەر بکەوێت و سەریش دەکەوین، پشتیوان بەخوا.

 

سەرۆک بارزانی گوتی: بۆ هەرێمی کوردستان کەس خێری پێمان نەکردووە، ئەو هەرێمە بەرهەمی خوێنی شەهیدانە، خوێنی ئەنفالکراوانە، خوێنی پێشمەرگە قارەمانەکانە، ڕەنجی خەڵکی کوردستانە، پارتی شەرەفێکی گەورەی بەرکەوتووە خوێنێکی زۆری داوە بۆ دەستخستنی ئەو دەستکەوتە مەزنە و پاراستنی ئەو دەستکەوتە مەزنە.

 

سەرۆک بارزانی گوتیشی: من لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی بێپایانی هاووڵاتیانی کوردستان بکەم بۆ خۆڕاگریان و پشتیوانیان بەرامبەر بەو پیلانانەی دەرەکی و بە چاوساغی هەندێک لە ناوخۆ کە ویستیان هەرێمی کوردستان تێک بدەن، تەحەموولیان کرد و سەبری ئەیوبیان هەبوو، خۆیان ڕاگرت و هەرێمەکەیان پاراست، سوپاسیان دەکەم و پیرۆزباییان لێ دەکەم.

گوتی: پارتی بڕوای بە ئاشتی و دیموکراتی و  پێکەوە ژیانە، بە کردەوە سەلماندوویەتی، نەوەک بە قسە؛ ئێمە مەبەست و ویستمانە خەڵکی بەختەوەر بێت، لە ژیانێکی خۆشدا بێت، ئێمە ئاواتمان خۆشگوزارەنی خەڵکی کوردستانە.

سەرۆک بارزانی گوتی: داوا دەکەم لەو هەڵبژاردنە زۆر لەسەرخۆ بن، دوور لە توندوتیژی، لە بەکارهێنانی زمانی زبر، ڕاتان نەکێشن بۆ شەڕێکی لا بەلا، سەنگی خۆتان و پارتەکەتان بپارێزن، زۆرجار وەڵامنەدانەوەی خەڵکی بێ مەسئولییەت وەڵامدانەوەیە، وەڵامنەدانەوە خۆی وەڵامدانەوەیە. ئەگەر پێویست بە وەڵامدانەوە بکات دەبێت بەشێوەیەکی مەدروس بێت، ئەگەر لە حاڵەتێک کە وەڵامێک پێویست بوو، ئەوەتان لەبیر نەچێت، ئەوەی زمانی درێژە، دەستی کورتە