Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئێوارەی ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کارنامەی لیستی١٩٠ی پارتی دەخرێتەڕوو

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری ھەولێر دەست بە بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری ھەولێرەوە دەست بە بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرجەم کاندیدانی پارتی مەڕاسیمی بانگەشەی لیستی پارتی بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بە ئامادەبوونی جەماوەری پارتی کارنامەی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خولی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان دەخرێتەڕوو، دوای مەڕاسیمەکەش پارتی بە شێوەیەکی چڕ لە ھەموو ناوچەکان بانگەشەیەکی ھێمن بەڕێوەدەبات.

 

قائید میرۆ