Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی پیرۆزبایى له‌ یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان، بە بۆنەی 54مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 21ـی ئەیلوولی 2024، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، ڕایگەیاند، بەبۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵی یەکێتیی زانایان و مامۆستایانی ئایینی دەڕوانین، هیوادارین بەردەوام بن لە کارکردن لە پێناو بەهێزتربوونی بنەماکانی لێبوردەیی و یەکترقبوڵکردن و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کوردستان و بەرەنگاربوونەوە و ڕەتکردنەوەی هزری توندڕەوی و ڕق و کینە و توندوتیژی.