Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هاوکاریی سەرۆک بارزانی گەیاندرایە ئامێدی

ئامێدی-KDP.info- لە دەڤەری ئامێدی، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی، هاوکاری گەیەندرایە خەڵکی ئامێدی و بەرپرسی لقی هەژدەش دەڵێ، قۆناغی دیکەش بەڕێوەن.

بەڕەڤان حەمدی، بەرپرسی لقی 18ی ئامێدی، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئەمڕۆ لە ڕێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی لیوا کامەران دەسکۆ نوێنەری فەرماندە مەنسوور بارزانی، دیاریی سەرۆک بارزانی گەیاندرایە 100 گەنجی سنووری ئامێدی، ئەوانەی پرۆسەی هاوسەرییان پێک هێناوە، ئەمە قۆناغی یەکەمە قۆناغی دیکەش بەڕێوەن.

بەرپرسی لقی ئامێدی ئەوەشی خستە ڕوو: هەر ئەمڕۆ حەوت مۆلیدەی کارەبا بۆ حەوت گوندی دەڤەری ئامێدی دابین کران، هەروەها لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی چەندین کورسی بۆ کەم ئەندامان و دابین کردنی پێداویستی بۆ مزگەوتەکان دابین کراوە.

ساڵانە بەبۆنەی 16ی ئاب ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی كوردستان، ئاهەنگی بە کۆمەڵی هاوسەرگیری بۆ لاوانی دەڤەری ئامێدی بەڕێوە دەچن.

قائید میرۆ