Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕێز له‌ پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی به‌شداربووی داستانی خواكوڕك نرا

شه‌قڵاوه‌ ‌- kdp.info- له‌ ناحیه‌ی باسرمه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای شه‌قڵاوه‌ به‌رامبه‌ر به‌و قاره‌مانێیه‌تیه‌ی له‌ داستانه‌كه‌دا تۆماریان كرد ڕێز له‌ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی به‌شداربووی داستانی خواكوڕك نرا. 

 

سه‌فین سه‌عید، به‌رپرسی لقی باسرمه‌ی ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسان و كه‌سایه‌تییه‌كانی سنووری شه‌قڵاوه‌ و باسرمه‌ له‌ شاره‌دێی باسرمه‌ ڕێز له‌ 12 پێشمه‌رگه‌ی به‌شداربووی داستانی به‌ناوبانگی خواكوڕك نرا، مه‌راسیمه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای نێوده‌ڵه‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ كاری مرۆیی ڕێكخرابوو.

به‌رپرسه‌كه‌ی ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێ: داستانی خواكوڕك یه‌كێكه‌ له‌ نه‌به‌ردییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی به‌رەنگاری گه‌وره‌ترین هێرشی سوپا و هێزه‌كانی عێڕاق بووه‌وه‌، له‌ سنووری شه‌قڵاوه‌ 21 پێشمه‌رگه‌ به‌شداری داستانه‌كه‌یان كرد، به‌ڵام ئێستا ته‌نیا 12 له‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ له‌ ژیاندا ماون و ڕێزیان لێنرا. 

داستانی خواكوڕك له‌ 19ی ته‌مووزی 1988 ده‌ستی پێكرد و بۆ ماوەی 45 ڕۆژ حكوومه‌ت له‌ناوچووی عێراق گه‌وره‌ترین هێرشی كرده‌ سه‌ر ده‌ڤه‌ری برادۆست و خواكوڕك به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌ شۆڕشی گوڵان و داگیركردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ تا ڕۆژی 5ی ئه‌یلوول به‌رگرییان كرد و توانییان سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ تۆمار بكه‌ن له‌ شكاندنی هێرشی دوژمن. 

 

قائید میرۆ