Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سبه‌ی مەسروور بارزانی بەردی بناغەی بەنداوێكی دیكه‌ی گەورە دادەنێت

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە سنووری هەولێر بەردی بناغەی بەنداوێكی گەورەی دیكە بە گوژمەی دەیان ملیار دینار دادەنێت كه‌ دەكەوێتە نزیك قەڵای دێرینی دووین و توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

سبه‌ی دووشەممە 16-9-2024، مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەردی بناغەی بەنداوی دووین لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەنێت كه‌ بەنداوەکە بە شێوازی کۆنکریتی RCC بە گوژمەی دەیان ملیار دینار جێبەجێ کردبێت، 75 مەتر بەرز دەبێت و لە بەرزترین ئاستیدا 320 مەتر درێژ دەبێت.

جێگه‌ی بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ یەكێك لە کارنامەکانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگیدانە بە كەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لەم چوارچێوەیەشدا لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا دەیان بەنداو و پۆند دروست كراون.

ئه‌و بەنداوەی كه‌ سبه‌ی به‌ردی بناغه‌ی داده‌نرێت، دەكەوێتە نزیك قەڵای دێرینی دووین، توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و ڕووبەری چوار كیلۆمەتر چوارگۆشە زەوی بە ئاو دادەپۆشێت.