Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) بەڕێوە چوو

دھۆک-KDP.info-  ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.9.15، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە پیاوانی ئاینی ئیسلام لە پێکهاتە جیاوازەکان، پیاوانی ئایینی کریستیان و پێکهاتە ئایینییەکانی دیکە، لەهەولێر دووەمین فێستیڤاڵی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، پێشەوای مرۆڤایەتی "محمد" (د.خ) کە لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕێکخرابوو بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکی فیستیڤاڵەکەدا، د.پشتوان سادق وەزیری ئەوقاف وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە مێژووی ئاهەنگێڕانی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر کرد کە ڕیشەکەی بۆ سەردەمی سوڵتان موزەفەرەدین دەگەڕێتەوە و تاوەکوو ئێستا ساڵانە لە هەولێر ئەم یادە بەرز و پیرۆز ڕادەگیرێت.

گوتیشی: ساڵ دوای ساڵ مرۆڤ شانازی بە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر دەکات، بەتایبەت ئەوەی خەڵکی هەولێر دەیکەن، هاووڵاتییان لەسەر ڕێبازی پێغەمبەر ئەو یادە دەکەنەوە، فەرموودەکان و ئاکار و ڕەفتارەکانی پێغەمبەر فێرمان دەکات ئێمە چۆن خزمەتی مرۆڤایەتی بکەین و یەکتر قبووڵ بکەین.

پاشان، لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا چەند سروودێکی ئایینی بەوبۆنەیەوە پێشکەش کرا.