ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە پێنەدانی ھاوکارییە داراییەکانی ھاوپەیمانان بۆ بەشێک لەھێزەکانی پێشمەرگە پەیوەندی بە بڕیارەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە، بەڵکوو پەیوەندیدارە بەشێوازی کارکردن و پێدانی ھاوکاری بە یەکە سەربازییەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە بارەی گرفتی پێنەدانی ھاوکارییە داراییەکانی ھاوپەیمانان بۆ بەشێک لەھێزەکانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت کە ئەم گرفتە ھیچ پەیوەندیێکی بە بڕیارەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بەشێوازی کارکردن و پێدانی ھاوکاری ھاوپەیمانان بەیەکە سەربازییەکان.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، گرفتی ئەم یەکە سەربازیانەش پەیوەستە بە ھەبوونی ڕۆتینێکی ئەمنی ھێزەکانی ھاوپەیمانان، لەم بارەیەشەوە وەزارەتی پێشمەرگە ھەنگاوی پێویستی ناوە و کاری جدی لەسەرکردووە.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە: چاوەڕوانی بڕیاری ھاوپەیمانان دەکەین بۆ ڕێکخستنەوە و چۆنیەتی دابەشکردنی ھاوکاریەکانیان بۆ یەکەکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.