هەولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت، به هه‌وڵی فراكسیۆنی پارتی كێشه‌ی ئەو پاڵێوراوانەی ماسته‌ر و دكتۆرا چاره كرا کە زه‌ماله‌ی خوێندنیان هه‌یه بۆ ده‌ره‌وه.
د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به هه‌وڵ و كۆششی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق كێشه‌ی پاڵێوراوانی حكوومه‌تی فیدراڵ بۆ ماسته‌ر و دكتۆرا چاره كرا.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی: پێشتر كێشه‌ی كه فالهتی یاسایی هه‌بوو، كێشه‌كه به‌و شێوه‌یه چاره كرا له ڕێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی ڕوونیكرده‌وه: فراكسیۆنی پارتی له به‌غدا و ئێمه‌یش وه‌ك نوێنه‌ر له لیژنه‌كان به‌رده‌وامین له‌سه‌ر هه‌وڵەكانمان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگریی له خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین، به‌تایبه‌تی له كه‌رتی خوێندنی باڵا.
قائید میرۆ