هەڵەبجە-KDP.info- له ساڵیادی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، ئافرهتان جیا لهوهی بە گرنگییهوه باسی پارتی دهكهن، دەشڵێن: شانازییە لە ئۆرگانە حزبى و جەماوەرییەکانى پارتى خەبات دەکەین، هەمیشەش بە هێزەوە کار دەکەین تاکو پارتى بە بەهێزى بمێنێتەوە و کوردستان بەهێز بێت.
پارتى دیموکراتى کوردستان تەمەنى دەگاتە ٧٨ ساڵ، ئەو هێزە گەورەیەى کوردستان کە لە ڕۆژى ١٦ـى ئابى ١٩٤٦ بە ڕێبەرایەتیى بارزانیى نەمر دامەزرا، ئافرەتان پێگەیەکى گرنگیان لە ڕیزەکانى ئەو حزبەدا پێ درا. شەهێن عومەر، بەرپرسى ناوەندى هەڵەبجەی یەکێتیی ئافرەتانى کوردستان، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "ڕۆژى ١٦ـى ئاب لە مێژووى گەلى کورددا، ڕۆژى شانازیى مرۆڤایەتییە، لە ڕۆژى دامەزراندنى پارتییەوە تا ئێستا ئافرەتان ڕۆڵى گرنگیان پێ دراوە، لە ڕابردوو چۆن پێگەى ئافرەت بەهێز بووە، ئێستاش لەناو ئۆرگانەکانى پارتى لە مەکتەبى سیاسى بۆ خوارەوە ڕۆڵ دراوە بە ئافرەتان و سوود لە تواناکانیان وەردەگیرێت بۆ بەرەوپێشبردنى کۆمەڵگاى کوردى، ئێمە کار دەکەین پارتى بەهێز بێت، بۆ ئەوەى قەوارەى کوردستان بە بەهێزی بمێنێتەوە".
شەهێن عومەر دەڵێ: "شانازییە بۆ من کە ئافرەتم و لەناو ڕیزەکانى پارتیدا خزمەت دەکەم، لە دواهەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى پارتى لە تەواوى ئۆرگانەکانى پارتى ڕێژەیەکى بەرچاو لە ئافرەتان ڕۆیشتوونەتە پێشەوە و ڕۆڵى گرنگیان پێ دراوە، ١٦ـى ئابیش خۆرى هیوا و مرۆڤایەتیبوون دەگەیەنێت".
لاڤە شاخەوان، چالاکوانى ئافرەتان لە پارێزگاى هەڵەبجە، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "وەک کچێکى گەنجى هەڵەبجە زۆر دڵخۆشم لە یادی ٧٨ ساڵەى دامەزراندنى پارتى، لەناو ئۆرگانە جەماوەرى و حزبییەکانى پارتى بە سەربەرزانە و ئازادانە کار بکەین، پارتى پشتیوانێکى سەرسەختى ئافرەتانە و بە گرنگی زانیوە ئافرەتان لە هەموو دامەزراوەکانى حزب و حکوومەت و کۆمەڵگاى مەدەنى ڕۆڵ بگێڕن و لە پێشکەوتندا بن".
دەشڵێ: "ئافرەت لەناو پارتیدا هەموو کات ڕۆڵى پێ دراوە شانبەشانى پیاوان، دەشبینین لە هەموو ئەو گۆڕانکاریانەى لەناو پارتى دێتە پێشەوە، پشکى گەورە بەر ئافرەتان کەوتووە، ئێمە دەڵێین ئافرەتان پێگەیەکى بەهێزیان لەناو پارتیدا هەیە، پارتى جیاوازى ناکات لە نێوان پیاوان و ئافرەتاندا و چاوى لەوەیە کەسى شیاو لە شوێنى شیاودا دابنێت".
تاڤگە تەحسین، چالاکوانى کۆمەڵگاى مەدەنى و کادیرى یەکێتیى ئافرەتانى کوردستان لە ناوەندى هەڵەبجە، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانی گوت: "ڕۆژى ١٦ـى ئاب، ڕۆژێکى گرنگە لە مێژووى بزافى ڕزگاریخوازى گەلى کورد، پارتى ئەو هێزە سیاسییە بوو، بە دامەزراندنى هەموو چین و توێژەکانى کۆمەڵگا لە دەورى کۆبوونەوە لە سەرتاسەرى کوردستاندا، ئافرەتانى کوردستان لە ڕۆژى دامەزراندنی پارتییەوە ڕۆڵى گرنگیان گێڕاوە بۆ ئازادى و کۆتاییهێنان بە ژێردەستەیى و هۆشیارکردنەوەى کۆمەڵگاى کوردى، هەروەها لە شۆڕش و حکومڕانیشدا ڕۆڵى گرنگیان بینیوە".
تەحسین زیاتر لەو بارەوە دەڵێ: "سەرۆک بارزانى هەمییشە پشتیوانێکى بەهێزى ئافرەتانە و هەردەم ڕێنماییەکانى ئەوەیە، دەبێت سوود لە تواناى ئافرەتان وەربگیرێت، دەبینین ئێستا لە پلەى باڵا بۆ خوارەوە ئافرەتان ڕۆڵى گرنگیان پێ دراوە لە حزب و پەرلەمان و حکوومەت و ئافرەتانیش بە پشتیوانیی پارتى، پۆستى باڵاى وڵات بەڕێوە دەبەن".
عەزیز ڕەسووڵ