ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سابیر ئەحمەد عەبدولڕەحمان) راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بۆ بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سابیر ئەحمەد عەبدولڕەحمان)
بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو(سابیر ئەحمەد عەبدولڕەحمان)ناسراو بە (سابیر شێخانی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
هیوادارین دڵنەوایی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناسۆریتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٥ی ئابی ٢٠٢٤