ھەولێر-KDP.info- باڵیۆزی پێشووتری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كرواتیا باس له پێگه‌ی سه‌رۆك بارزانی له ڕزگاركدنی شه‌نگال و له شه‌ڕی دژی داعش ده‌كات و ده‌ڵێت: "شانازی بەوەوە دەکەم کە لەو ڕۆژە تاریکانەدا لەگەڵتابووم."
پیتەر گاڵبرێس، باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا لە کرواتیا و دۆستی کورد له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکات بۆ سەرکردایەتیکردنی جەنگی دژی داعش.
پیتەر گاڵبرێس بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌نووسێت: "سوپاس بۆ ئازایەتیت لە سەرکردایەتی کردنی شەڕی رزگارکردنی ئێزدییەکان، شانازی بەوەوە دەکەم کە لەو ڕۆژە تاریکانەدا لەگەڵتابووم."