ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی كوشتنی بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "ئێكس" نووسیویەتی: هەر هەوڵێکی ئیستفزازی بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە ئیدانە دەکەم.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:
کوشتنی ئیسماعیل هەنییە و هەر هەوڵێکی ئیستفزازی بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە ئیدانە دەکەم.
داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم کە گرژییەکانی ئەم دواییە کەم بکەنەوە و گفتوگۆی جددی بکەن بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیریی ناوچەکە کە بەرگەی ناسەقامگیریی زیاتر ناگرێت.