شێخان-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی لە شێخان دەڵێت، ئیبراھیم شەرەفانی خڕاوەتە شوێنی کاندیدی پێشوو".
ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی ٢٠ی شێخان بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" حاکم محەمەد ئەمین شەرەفانی دادوەری خانەنشینە و کاندیدی پارتی بوو، بەڵام بەھۆی ئەوەی خەڵکی ناوچەی شێخانە و بەشێکی سنوورەکە دەکەوێتە سەر ئیدارەی نەینەوا کۆمسیۆن بڕیاری دوورخستنەوەی دەرکرد، ئێستا لە شوێنی حاکم محەمەد ئەمین شەرەفانی، د. ئیبراھیم شەرەفانی کاندیدکراوە و ناوەکەی لەلایەن کۆمسیۆنەوە پەسەندکراوە.
بەرپرسی لقی پارتی لە شێخان گوتیشی" کاندیدی دووەم ناوی پەروینە و خەڵکی ناحیەی زێلکانە ئەویش ھەمان کێشەی ھەیە کارتی دەنگدانی لەسەر نەینەوایە، بەڵام لە سنووری دھۆک نیشتەجێیە و کۆمسیۆن پێی راگەیاندووین ئەگەر دوو بەڵگەنامەی سەربە ھەرێمی کوردستان بێت ئەوە ئاساییە، بەڵام ئەگەر ھەمان کێشەی حاکمی ھەبێت ئەویش دوور دەخرێتەوە.
ساڵح حەیدەر روونی کردەوە" ھێشتا بڕیاری کۆتایی لە بارەی کاندیدە ئافرەتەکەی پارتی نەدراوە ئێمە رێکاری یاساییمان گرتووەتەبەر، بەڵام ئەگەر ئەویش دوورخرایەوە ئەوا کاندیدی دیکە ئامادەیە ناوی دەخرێنە شوێنی و رێکاری یاسایی بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو کاندیدە دەگرینەبەر.
قائید میرۆ