Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ڕاگەیاندراوێک لە لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

كه‌ركووك-KDP.info- لقی سێی پارتی له‌ كه‌ركووك ڕاگەیاندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێ، مه‌به‌ستی ته‌قه‌كه‌ره‌كان ئه‌وه‌ بووه‌، بێنه‌ نێو لقه‌وه‌ و كاری تیرۆرستی بكه‌ن، بەڵام ئاگایی پاسەوانەکانی بارەگای لق ئەو هەوڵەی پووچەڵ کردەوە.

ده‌قی ڕاگەیاندراوه‌كه‌ی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر ١،٥٠ دەقیقە، لە هێرشێکی ترسنۆکانەدا بارەگای لقی ٣ی پارتیمان کرایە ئامانج، بەڵام ئاگایی و هوشیاری پاسەوانەکانی بارەگای لق ئەم هەوڵەی پووچەڵ کردەوە.

دیارە مەبەستی سەرەکیی هێرشەکە بە ئامانجگرتنی خاڵێکی بارەگای لقمان بووە، یەکەمجار تەقە لەوێ کراوە و مەبەستەکەش ئەوە بووە دواتر بێنە نێو لقەوە و کردەوەی تیرۆریستی بکەن" لە دوو شوێنی جیاوازەوە بە  قەناسە و دەستڕێژ، تەقە لە بارەگاکەمان کراوە و بەڵام پاسەوانەکانی بارەگای لق وەڵامیان داونەتەوە".

ڕووداوەکە هیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام پێشهاتێکی خراپە و پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە بکرێت، لقی سێی پارتیمان، لەسەر سیاسەتی خۆی کە پێکەوەژیان و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانە بەردەوامە، هەموو جۆرە هەوڵێکی لەم شێوەیەش جگە لە شکستخواردنی نەیاران و پووچەڵ بوونەوەی پیلانەکانیان، هیچ دەرەنجامێکی ئەوتۆی نابێت.

 

لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٧-٧-٢٠٢٤