Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (بارام محەمەد بەگ) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کەسایەتی ناسراوی هۆزی جاف، خوالێخۆشبوو (بارام محەمەد ئەمین عەباس بەگ) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (بارام محەمەد ئەمین عەباس بەگ)

بۆ بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (بارام محەمەد ئەمین عەباس بەگ)

بەغەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی، کەسایەتی ناسراوی هۆزی جاف، خوالێخۆشبوو (بارام محەمەد ئەمین عەباس بەگ)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

هیوادارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆست و ناخۆشیتان بێت. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

۲۷ی تەمووزی ٢٠٢٤