فەرەنسا-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئێلیزێ لەلایەن ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێشوازی لێ‌کرا.
ئامانجی سەردانەکە، بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی 2024 لە پاریس.
بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسایە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ئاهەنگی دەستپێکی 33مین یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینە بەڕێوەدەچێت. بە گوێرەی ڕێکخەرانی ئەو رێوڕەسمەش، چاوەڕێ دەکرێت، لانیکەم 120 شا، سەرۆک وڵات و سەرۆکوەزیرانی وڵاتان ئامادەی ئاهەنگەکە بن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى جیهان له ئێلیزێ كۆشكى سه‌رۆكایه‌تیى فه‌ره‌نسا، به‌شدارى له رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى یارییه‌كانى ئۆڵۆمپیكدا ده‌كات".