ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆژنامەڤان، سەربەست بامەڕنی بە تەلەفۆن لەگەڵ ماڵباتەکەی قسەی کرد و سەرەخۆشی لێکردن و هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆی بۆ دەربڕین.
ڕۆژی هەینی ٢٦-٧-٢٠٢٤، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس خوالێخۆشبوو سه‌ربه‌ست بامه‌ڕنى، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پیران بامه‌ڕنیى كوڕى، سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد.
به‌ڕێزیان وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز پیران بامه‌ڕنى، به ناوى خۆیان و خانه‌واده و كه‌سوكاریانه‌وه، سوپاس و پێزانینى بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شیی نێچیرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.