Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئاگادارییەک لە وەزارەتی داراییەوە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر خانەنشیناندا

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەپێناو بەرژەوەندی و کارئاسانی زیاتر بۆ توێژی خانەنشینان بڕیاردرا وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لەڕێی ئەو بانکانەوە بێت کە مووچەی خانەنشینی لێ دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 25ی تەمووزی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، لەپێناو بەرژەوەندی و کارئاسانی زیاتر بۆ توێژی خانەنشینان بڕیار درا وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لە ڕێی ئەو بانکانەوە بێت کە مووچەی خانەنشینی لێ دابەش دەکرێت.

وەزارەتەکە ئەم مەرج و ڕێنماییانەی بڵاوکردوونەتەوە: 

1- لە ڕۆژی دووشەممە، 29-7-2024 فۆڕمەکان لە بانکەکان دابەش دەکرێن.

2- تەنها ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمەکان وەربگرن کە لە ژیاندا ماون.

3- ئەو خانەنشینانەی فۆڕم پڕ دەکەنەوە نابێت پێشتر بەهیچ جۆرێک سوودمەند بووبن لە وەرگرتنی زەوی.

4- پێویستە فەرمانبەری خانەنشینکراو فۆڕمەکان لە ڕێگای فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شارو شارۆچکەکان بگەڕێنێتەوە.