ڕانیە -KDP.info- وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماژه بهوه دهكات: حكوومهت گرینگی به كهرتی تهندروستی له ڕاپهرین دهدات، سوپاسی ئهو لایهنانهش دەکات كه هاوكاریان بوون.
ئهمرۆ پێنجشەممە، 25ی تەمموزی 2024، د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا له دهڤهری ڕاپهڕین ڕایگەیاند: ئێمە لێرەین بۆ کردنەوەی ئەو سەنتەرە نوێیەی فریاگوزاری ژمارە 122، بۆ فراونکردنی ژێرخانی ئابووری و چارەکردنی کێشە و گیروگرفتی هاووڵاتییان.
ئهوهشی خسته ڕوو: دروستکردنی ئەو سەنتەرە بۆ فراوانکردن و دروستکردنی ژێرخانی نوێ و بۆ چالاککردنی فریاگوزاری خێرای ژمارە 122، هەروەها بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتییانە لە هەر ڕووداو و کارەساتێکی ڕووبەڕووی دەبنەوە.
سامان بەرزنجی گوتیشی: ئێمە وەکو وەزارەتی تەندروستی سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین دەکەین و سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕینیش دەکەین کە هەردەم پاڵپشتیی کەرتی تەندروستیی کردووە، بەردەوام لەگەڵمانە بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان و کێشە و گیروگرفتیان بگاتە ئاستی چارەکردن.
وهزیری تهندروستی دهشڵێت: لە هاتنمان بۆ ڕاپەڕین ئەو بەشی فریاکەوتنە نوێیەمان بەسەرکردەوە کە لە نەخۆشخانەی شارۆچکەی سەنگەسەر کراوهتهوه. تێچووی دروستکردن نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی نزیکەی 200 ملیۆن دینارە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین، لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابین کراوە، ئەو بەشە، چەند پێداویستییەکی کەمی ماوە ئەویش لەو ماوەیە دابین دەکرێت.