Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار گرفتی ئاو لە ھەولێر بنبڕ دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان گوتی: ھەفتەی داھاتوو گرفتی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ چارەسەر دەبیت و کێشەی کەم ئاوی لە ھەولێر کەم دەبێتەوە، بۆ بنبڕکردنی کەم ئاوی بەشێوەیەکی بنەڕەتی پێویستمان بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار ھەیە.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ ھەندێک کێشەمان ھەبوو، پێویستی بە ڕێکخستنەوە بوو، لە ھەفتەی داھاتوو ئەو کێشەیە چارە دەبێت و پڕۆژەکە بەتەواوی دەکەوێتەوە کار، ئەمەش کاریگەری زۆر باشی دەبێت لەسەر کەبوونەوەی کێشەی کەم ئاوی.
ئاری ئەحمەد گوتیشی: پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چواریشمان لە ھەولێر هەیە، بۆ ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ بەریتانییەکان بە سەرمایەی ٨٣٠ملیۆن دۆلار گرێبەست کراوە، پڕۆژەکە دیزاینیش کراوە، تەنیا ماوە بودجەی بۆ دابین بکرێت و دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت، بە تەواوکردنی ئەو پڕۆژەیە کێشەی کەم ئاوی بە تەواوی بنبڕ دەبێت.

بڵند ئیبراھیم