Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزیری شارەوانی لەسەر واده‌ی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا زانیارى ئاشکرا دەکات

ھەولێر-KDP.info- ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژە بەوە دەکات، هەوڵ دەدەن لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا لەو ساڵەدا، ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا تەواو بکەن و فەرمانبەران بەو مافەی خۆیان بگەن.

ئه‌مڕۆ دووشەممە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ڕێکاری یاسایی زەوی و پارچە زەویی بەسەر فەرمانبەراندا لەلایەن سەرۆکایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان کۆتایی هاتووە و ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردندایە، تەنها کاروباریی یاسایی زەوییەکان ماوە.

ساسان عەونی گوتی: ئەو پرۆسەیە لە کارکردنێکی بەردەوامدایە، بابەتی دۆزینەوە و دیاریکردنی زەوییەکان لەلایەن سەرۆکایەتیی و بەڕێوەبەرایتییە گشتییەکانی شارەوانی لە سنووری ماستەر پلان و دەرەوەی ماستەرپلانی شارەکان تەواو بووە، ئێستا لە ڕێکاریی جێبەجێکردنی کاروباری یاسایین بەداواکردنی کوژاندنەوەی ئەو زەویانەی پێویستن، دەڵێت: دواتر بابەتی نەخشەدانان بۆ ئەو شوێنانە دێتە پێش، بۆ ئەوەش هەموو سەرۆکایەتییەکانی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان، وەزارەتی شارەوانی کار لەسەر ئەو پرسە دەکەن، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتی: ئومێد دەکەین ئەو بەڵێنەی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بە فەرمانبەرانی کوردستانی داوە، بتوانین لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا لەو ساڵەدا ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا تەواو بکەین و فەرمانبەران بەو مافەی خۆیان بگەن.