Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزیری پەروەردە و تەندروستی لەبارەی (ھەژماری من)ەوە زانیارى ده‌خه‌نه‌ڕوو

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێم لەبارەی ھەژماری منەوە دەڵێت: جێگای خۆشحاڵیە کەوا زۆربەی پزیشکانی وەزارەتی تەندروستی خاوەنی ھەژماری منن، ھاوکات وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمیش دەڵێ، مافی مامۆستایان لە ھەژماری من گەرەنتی کراوە و بۆ مانگی حوزەیران زیاتر لە ٣٢ ھەزار مامۆستا لەڕێی ھەژماری منەوە مووچەکەیان وەرگرتووە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی "ھەژماری من"ـەوە دەڵێت: مافی مامۆستایان لە "ھەژماری من" گەرەنتی کراوە، ھەروەھا ڕۆژێک پێش کاتی دیاریکراوی وەرگرتنی مووچە، بە کورتەنامەیەک مامۆستایان ئاگادار کراونەتەوە کە مووچەکانیان خراوەتە سەر ھەژمارەکانیان.

وەزیری پەروەردە باسی لەوە کرد: بۆ مانگی حوزەیران زیاتر لە ٣٢ ھەزار مامۆستا و فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردە لەڕێی ھەژماری منەوە مووچەکەیان وەرگرتووە.

لای خۆشیەوە، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھەژماری منەوە دەڵێت: شانازی دەکەین کەوا ئەزموونی پڕۆسەی (ھەژماری من) وەکو سیستەم و تەکنەلۆجیای نوێی بانکی سەردەمیانە ھاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتووی دونیا بۆ یەکەمین جار سەرکەوتووانە لە نەخۆشخانەیەکی وەزارەتی تەندروستی دەستیپێکرد ساڵی پار.

وەزیری تەندروستی دەشڵێ: جێگای خۆشحاڵیە کەوا زۆربەی پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی خاوەنی (ھەژماری من)ن و بەبێ کێشە ئاسوودە و سوودمەندن لە بەکارھێنانی لەھەر شوێنێک بێت، تەنانەت لە دەرەوەی وڵاتیش لەکاتی گەشتکردنیشدا دەتوانن سوودی لێببینن.