گەرمیان-KDP.info- ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا، باس لە ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كات له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا له شاری كه‌لار و زانیاری لەو بارەیەوە ده‌خاته ڕوو.
ئه‌مڕۆ 15ی7ی2024، ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ به‌یانی نزیكه‌ی كاتژمێر 9:30 خولەک، له‌و كاته‌ی له شوێنی پشوودانم ویستم بۆ ده‌وام بچم، كاتێك سواری ئۆتۆمبێله‌كه‌م بووم، له‌گه‌ڵ جووڵانی ئۆتۆمبێله‌كه‌م به ئاراسته‌ی ده‌رچوون به‌ره‌و ده‌وام، له ژێر كوشنی دانیشتنی ئۆتۆمبیله‌كه‌مدا ته‌قییه‌وه و گڕێكی زۆر و ده‌نگێكی زۆر بڵاو بووه‌وه له‌و كاته‌دا، خۆشبەختانه پێش ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه پێم بگات، توانیم له پێشه‌وه له‌لای سایه‌ق و له‌گه‌ڵ شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌م و ئه‌و پێشمه‌رگەیە‌ش کە له‌گه‌ڵم بوو له پێشی ئۆتۆمبێلەکەوە، توانیمان رزگارمان بێت".
ئەکرەم ساڵح گوتیشی: "ئه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌م كرده‌یه تیرۆریستی بووه، چونكه هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئەوەن كه پێشتر چاودێریم كراوه، چونكه پێشووتر ئۆتۆمبیێله‌کەم له ماڵه‌وه بووه له حه‌وشه، شوفێره‌كه هێنابوویه ده‌ره‌وه و 15 خولەکێک له ده‌رەوه بووه هیچ ڕووداوێك ڕووی نه‌داوه، له‌و كاته‌ی سواری ئۆتۆمبێل بووم و جووڵا، له‌و كاته‌دا ئاگری گرت و ته‌قییه‌وه، کە دیار بوو له دووره‌وه چاودێری كراوه و گومان هه‌یه له ڕێگای كۆنتڕۆڵ له دووره‌وه ته‌قێندرابێته‌وه، کە ئۆتۆمیله‌كه به تەواوی سووتاوه، خۆم سه‌لامه‌تم و ئه‌و پێشمه‌رگه و شوفێرەش کە لەگەڵم بوون سه‌لامه‌تن، ئه‌مەش كرده‌ی تیرۆریستی بووه، چونكه هیچ بابه‌تێك نه‌بووه و هیچ گرفتی پێشوه‌خته‌مان نه‌بووه، ئه‌وه‌ی ڕووی داوه جگه له بابه‌تی ئه‌منی، هیچ بابه‌تێكی دیكه به‌دی ناكه‌م، بۆیه داوا ده‌كه‌م له دامه‌زراوه‌كانی سنووره‌كه (پۆلیس و ئاسایش) لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن".
ساڵح ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: "پاراستنی ئه‌منیه‌تی ئه‌م سنووره، به‌رپرسیارێتیی ئه‌وانه و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانین، چ كامێرا‌كانی ئه‌وان چ ئه‌وانه‌ی ئێمه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه سه‌ره‌داوێك و بكه‌رانی بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بن".
دەشڵێ: "ئه‌گه‌ر به چه‌ند چرکەیەك له ئۆتۆمبێله‌كه ده‌رنه‌چووینایه، هه‌موومان ده‌مردین، به‌ڵام به ته‌واوی ئۆتۆمبێله‌كه‌م سووتاوه، بۆیە ئه‌وه‌ی ڕووی داوه جێگای گومان و تێبینییە، به‌ڵام لێده‌گه‌ڕێین تا ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا ده‌بن و چ لایه‌نێك و دامه‌زراوه‌یەك له پشت ئەو کردە تیرۆریستییەوە بووه و ئه‌م كرده‌یەش به خه‌ڵكی ناشاره‌زا ناكرێت، چونکە كرده‌كه گه‌وره بووه و له‌و شوێنه‌ی خۆم داده‌نیشم، بۆمبەکە له‌وێ دانراوه".
ڕاشیگه‌یاند: "ئێمه ناتوانین هیچ گومانێك پشتڕاست بكه‌ینه‌وه و چاوه‌ڕوانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین، ڕه‌نگه تێبینیمان هه‌بووبێت، به‌ڵام لێده‌گه‌ێین بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، چونکە پاراستنی ئارامیی ناوچه‌كه، بەرپرسیارێتیی ئه‌وانە، جۆری كرده‌وه‌كه‌ش ئاماژه‌ی ڕوونه كه لایه‌نێك یان گرووپێک له پشتییەوه بووه، به‌ڵام ناتوانین كه‌س تۆمه‌تبار بكه‌ین تا ئه‌نجامه‌كان بڵاو ده‌بنە‌وه به فه‌رمی، ئه‌وه‌ی هه‌یه تا ئێستا كامێرا له شوێنه‌كه هه‌یه له ماڵێ و له كامێرا دیاره چۆن كرده‌وه‌كه ڕووی داوە، گومان ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام داوه، له دووره‌وه چاودێریی کردووین، چونكه ئه‌و كاته‌ی سواری ئۆتۆمبێل بووم، له‌و كاته‌دا ته‌قێنرایه‌وه، ئۆتۆمبێلی من به‌رده‌وام پاسه‌وانی له‌گه‌ڵدایه، به‌ڵام ناتوانم بڵێم كه‌ی دانراوه، به‌س ئێستا كامێرای چاودێری هه‌یه بزانین چی بووه، ئێستاش لەگەڵ لایه‌نی ئه‌منی له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای كامێرای چاودێریی هه‌ردوولا ته‌ماشا بکەین پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و خۆشمان، ئێمەش هاوكاریی هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین تا ئه‌و ده‌سته تیرۆریستییە ئاشكرا بێت و ئه‌گه‌ر ئاشكرا نه‌كرێت، ده‌بێت ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وه‌ڵام بده‌نه‌وه".