Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

گوته‌بێژی حكوومه‌ت بۆ KDP: باس له‌ گفتوگۆی نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان و عێراق ده‌كات

هەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوتوێ کرد، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمیش زانیاری له‌و بارەیە‌وه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌خاته ‌ڕوو.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی كوردستان له‌باره‌ی پرسی مووچه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه‌ و بەم زووانە کێشەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان چارە دەکرێت".

هەورامانی ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: "سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی كوردستان بابه‌تی په‌یوه‌ندییە ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باس كردووه"‌.