Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران چەند پرسێك تاوتوێ دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 10-07-2024، ئەنجوومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە گفتوگۆ دەکات.

بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەكە تایبەتە بە خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی ژمارە 2ـی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی، سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان کە لە ڕێکەوتی 01-07-2024 لە بەغدا کرا.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوە تایبەتە بە بابەتی مووچەی مانگی 6ـی مووچەخۆرانی هەرێم و مووچەی مانگی پێنج و شەشی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و دواپێشهاتی وردبینی و پێداچوونەوەی لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن دیوانی چاودێریی هەردوولاوە. هەروەها کارەکانی تیمی هاوبەشی هەردوو حکوومەتی هەرێم و فیدراڵی سەبارەت بە پرۆسەی هاوبەشی یەکخستنەوەی ڕێکارە داراییەکان و سیستەمی باج لەنێوان هەرێم و عێراق.