Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی سێشەممە 9ی تەممووزی 2024 لەسەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.