ھەولێر-KDP.info- شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکاندا دەکات و ناردنی هاوكاریه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌رده‌وامه و هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نیه".
شۆڕش ئیسماعیل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی وردبینی به‌غدا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و یه‌كه‌كانی 70 و 80 ده‌كات، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا و دوای وردبینی كێشه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
له‌باره‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "توانیومانه زاڵ بین به‌سه‌ر زۆربه‌ی كێشه‌كانی به‌رده‌م چاكسازی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش كاتی زیاتری پێویسته".
له‌باره‌ی ڕاگرتنی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه، شۆڕش ئیسماعیل گوتی، "هاوكاریه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن و هیچ كێشه‌یه‌كیان تێدا نیه و به‌رده‌وامیش ده‌بن".