ھەڵەبجە-KDP.info- کادیرە ئافرەتەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە هەڵبژاردنى ئۆرگانە حزبییەکان دەڵێن: ڕێژەیەکى بەرچاوى ئافرەت هاتوونەتە پێشەوە، ئەوەش پێمان دەڵێ سەرۆک بارزانى و پارتیمان، گرنگى بە تواناى ئافرەتان دەدەن، جێگاى خۆشحاڵییە کە لە هەموو جومگەکانى پارتى ئافرەت ڕۆڵى کاراى هەیە.
تەرزە محەمەد مامۆستای زانکۆ و کادیرى پێشکەوتووى پارتى، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: بڕیارى کۆنگرەى ١٤ى پارتییمان بە دانانى هاتنە پێشەوەی ٢٥% بۆ کادیرى ئافرەت لە ئۆرگانەکانى حزب، لە سەرکردایەتى بۆ ڕێکخراو، وەکو خۆى جێبەجێ کرا، ئەو ئافرەتانەى هاتوونەتە پێشەوە کادیرى گەنج و بەتوانان، ئافرەتانى پارتى لە کۆنگرە و هەڵبژاردنى ئۆرگانەکانیش زۆرینەیان بە دەنگى خۆیان سەرکەوتن، بەشێکى زۆر کەمیان بە کۆتا سەرکەوتوون.
تەرزە محمەد گوتیشى: لە سەردەمى بارزانى نەمر تا ئێستاش پارتی لە هێنانە پێشەوەى ئافرەت و پاراستنى مافەکانیان و ڕۆڵپێدانیان لە ناوەندی حزبى و حکوومیدا پێشەنگ بووە، گرنگ ئەوەیە ئێستا ئافرەتان خۆیان بتوانن ڕۆڵ بگێڕن و پێشەنگبن لە هێنانەوەى پێشەوەى ئافرەت و پێگەیاندنى کادیرى باش بۆ حزب و دامەزراوەکانى دەوڵەت، ئافرەت، لەناو پارتى، جومگەی گرنگى دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە، جەنابى سەرۆک هەمیشە بەرگری لە مافەکانى ئافرەت دەکات.
شنیا هۆشیار حوسێن کادیرى پێشکەوتووى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: پارتى هەمیشە هەنگاوی زۆر باشی ناوە بۆ دروستبوونی کادری ئافرەت لە هەموو سەردەمەکاندا، لەم ساڵانەی کۆتاییشدا تایبەتیتر لە کۆنگرەى ١٤ و هەڵبژاردنى ئۆرگانە حزبییەکان ڕێژەیەکی بەرچاو لە کادری ئافرەتی زۆر باش هێنرانە پێشەوە، ئەوەش پێمان دەڵێ سەرۆک بارزانى و پارتییمان هەمیشە ڕۆڵى گرنگیان داوەبە ئافرەت و ڕێگای بۆ ئاسانکراوە بۆ ئەوەی بتوانێت سەرکەوتن بەدەست بێنێت.
شنیار هۆشیار ئاماژەى بەوەش کرد: پارتى دیموکراتى کوردستان لەناو حکوومەت و پەرلەمان و ناوخۆی حزبیش ڕۆڵی گرنگی بە ئافرەتان داوا و پۆستى هەستیاریان بە ئافرەت سپاردووە، ئێمە بڕوامان وایە هیچ حزبێک هاوشێوەى پارتى، لە دامەزراوەکانى پەرلەمان و حکوومەت و ئۆرگانە حزبییەکان کاری بۆ سەرخستنی ئافرەتان نەکردوە.
ئافرەت بە پاڵپشتى پارتى توانیویەتى پۆستى باڵا وەربگرێت، ئەوەى دەیبینین، پاش هەڵبژاردنەکانى ئۆرگانەکانى پارتى، لە ئۆرگانە حزبییەکانیش ئافرەت توانیویەتى بە ڕێژەیەکى زۆر باش بێتە ناو کایەی سیاسیەوە، ئەمەش جێگای خۆشحاڵیە و وا لە ئافرەتان دەکات بە گڕ و تینێکی زیاترەوە بێنە مەیدانی خزمەتکردن.
تاڤان بارزان کادیرى پارتى، بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: لە هەڵبژاردنى ئۆرگانەکانى پارتى، خۆشبەختانە لەو چوارچێوەیەى داندرابوو تواندرا بە ڕێژەیەکى زۆر باش ئافرەت بێتە پێشەوە، لەمەولا ڕۆڵى ئافرەتان لە هەموو ئۆرگانەکانى پارتیمان زیاتر دەبێت، پارتى و سەرۆک بارزانى هەمیشە گرنگى بە ڕۆڵى ئافرەتان دەدەن، ئەوەش واى کردووە ئافرەت لە هەموو جومگەکانى دەسەڵات لە ئۆرگانە حزبییەکان و پۆستە حکوومیەکان ڕۆڵى گرنگ بگێڕن.
پارتى لە مەکتەبى سیاسى و کۆمیتەى ناوەندى بۆ لق و ناوچەکان و ڕێکخراوەکانى ڕێژەی ٢٥%ی بۆ ئافرەتان تەرحانکراوە، ئێستا ئەرکى ئافرەتانە بتوانن بە ڕۆڵى خۆیان هەستن و توانای خۆیان بسەلمێنن.
عەزیز ڕەسووڵ