Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە- چەمچەماڵ و دیموکراسی!

عارف ڕوشدی

زۆرێک هەن، دیموکراسی قەتیس دەکەنەوە لە بازنەی تەسکی هەڵبژاردنەکاندا، لە کاتێکدا دەرەنجامی هەڵبژاردن زۆر جار لە بەرژەوەندی گشتیدا ساغ نابێتەوە (بەهاتنە پێشەوەی گرووپێکی دوور لەهەستی نیشتیمانی و پۆپۆلیست)، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێ هەڵبژاردن بە ڕوویەکی پرۆسەی دیموکراسی پێناسە بکرێت. بەلای منەوە، دیموکراسی ڕاستەقینە بریتییە لەو هەنگاوانەی حکوومەت کە لە پێناوی خۆشگوزەرانی و سەقامگیری ئاسایشی گشتیی هاووڵاتیان دەیگرێتە بەر لە ئاستی چاکسازی و پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لەهەموو ئەو بوارانەی پەیوەندییان بە ئارامی و ئاسایشی ژیانەوە هەن وەک، پەیداکردنی هەلی کار، هاوچەرخکردنی سیستمەکانی، تەندروستی، خوێندن، بەڕێوەبردن، ڕێکخستنەوەی ڕێگاوبانەکان (هەزاران کیلۆمەتری ڕێگا و چەندین تونێلی هاوچەرخ بە ئەنجامگەیەنراون)، پاراستنی ئاسایشی خۆراک، دابینکردنی ئاسایشی گشتی، گرنگیدان بە پڕۆژەکانی ژێر خان، کشتوکاڵ، پیشەسازی و گلدانەوەی ئاو و پڕۆژەکانی ئاودێری و گەیاندنی ئاوی پاک و تەندروست بۆ هەموو ماڵێک نزیکترین نموونە، پڕۆژەی ئاوی شێلادزێ و ئەمڕۆش پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ .

بۆیە پێویستە هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاستی دیموکراتیزەکردنی ژیانی کۆمەڵایەتی، ئابووری، ئینجا سیاسی، لەو ئاراستەیەدا بە هەند وەربگیرێن .