Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکار و هاوڕێیانی بەرزانی قالەی خەڵوز دەکات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی ئاراسته‌ى خانه‌وادە و هاوڕێ و هاوكاران و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی خوالێخۆشبوو به‌رزان قادر ناسراو به‌ (به‌رزانی قاله‌ی خه‌ڵووز) ده‌کات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:

پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی خه‌مگینی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو به‌رزان قادر ناسراو به‌ (به‌رزانی قاله‌ی خه‌ڵووز) هونه‌رمه‌ندی ناوداری کوردستانم پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌وادە و هاوڕێ و هاوكارانى خوالێخۆشبوو و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی کوردستان ده‌که‌م.

هاوسۆز و هاوخه‌میانم، له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

٢٠٢٤/٦/١٩