ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئەستی عەبدوڵڵا عەزیز) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خانەوادەی خاتوو (ئەستی عەبدوڵڵا عەزیز)
بەڕێزان (مام ئاغا و هەمزاغا)
بە دڵگرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، هاوسەری خوالێخۆشبوو ئیسماعیل سواراغای بڵباس، خوالێخۆشبوو خاتوو (ئەستی عەبدوڵڵا عەزیز)مان بیست، خۆمان بە پرسەباری ئەو کۆستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەزانین و ئومێدەوارین دڵنەوایی هەڤاڵ و خزمان ببێتە مایەی سەبووریتان و ئەمە دوا خەمتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱۷ی حوزەیرانی٢٠٢٤