ھەولێر-KDP.info- ھەریەک لە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر و، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، لە بابەت کەرتی پیشەسازیی و ھاتنی کۆمپانیاکانی بیانی بۆ ھەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەدوێن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرینگی ده‌دات به كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی گرینگ نراون، ئێستا به‌شێكی زۆری كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی له کوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، گه‌یلان حاجی سه‌عید، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دەڵێت: بە دڵنیاییەوە هاتنی کۆمپانیا بیانییه‌كان لەڕووی ئابوورییەوە زۆر گرینگە، چونکە بە هاتنی ئەو کۆمپانیایانە تەکنەلۆژیای تازە و بیرۆکەی تازە و گواستنەوەی ئەزموونی وڵاتان دێتە نێو هەرێم، بێگومان ئەوەش کارێکی زۆرباشە و دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی کاڵاکان لە ناوخۆ و كه‌مبوونه‌وه‌ی تێچووەکەی، ھاوکات هەلی کار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت.
ڕایشیگه‌یاند: سەقامگیری بۆ کۆمپانیاکان زۆر گرینگە کە لە هه‌رێمی كوردستان سەقامگیریی و ئارامیی باش بۆ کۆمپانیاکان رەخساوە، به‌تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر، له‌و ڕوانگه‌یەوه هەوڵەکانمان بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیا بیانییەکان بەردەوامە بەتایبەت کۆمپانیا بەناوبانگەکان.
هه‌ر له‌م بارەیه‌وه، عه‌لی ڕه‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: سه‌رمایه‌دار هه‌میشه له شوێنی ئارام ده‌گه‌ڕێت، هه‌ولێر و دهۆك دوو شاری گه‌وره و ئارامن له ناوچه‌كه، ئارامی سیاسی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تییان تێدایه، ئه‌گه‌ر كۆمپانیا بیانییه‌كان بیانه‌وێت كاری سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن، كوردستان باشترین شوێنه، چاومان له‌وه‌یه لە داهاتوویه‌كی نزیك كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان زیاتر ڕووبكه‌نه هه‌ولێر، چونكه ئاماژه‌كان دڵخۆشکەرن له‌باره‌ی داهاتووی كوردستانه‌وه.
گوتیشی: ئێستا هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای گه‌شه‌ی ئابووری كه له كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه به‌ره‌و عێراق و دواتر توركیا و ئه‌ورووپا ده‌ڕوات .. به شاره گه‌وره‌كانی كوردستانیشدا بڕوات كه ڕەوتی ئه‌و ڕێگایه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگای هه‌ولێر و دهۆك، هه‌ولێر سه‌نته‌ری بازرگانیی گه‌وره‌یه و ئێستا به هه‌وڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی کوردستان توانراوه لێگه‌یشتن دروست ببێت و به‌شێك له ڕێگای ئه‌و پڕۆژه‌یه به هه‌ولێر و دهۆكدا بڕوات كه هه‌م بۆ كۆمپانیاكان گرینگه هه‌م بۆ هه‌ولێر و دهۆكیش.
ڕایشیگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێم پیلانی بۆ سێكته‌ری پیشه‌شازی گه‌وره هه‌یه، به‌شێكی ده‌ست پێ كردووه، له دروستكردنی جام و كاره‌بایات و دروستكردنی پارچه‌ی موبه‌ریده و بابه‌تی كاره‌بایی، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كراوه براندی گه‌وره‌ی دروستكردنی ئۆتۆمبێل بێته هه‌ولێر، لێره‌وه به‌ستن و كۆكردنه‌وه‌ی پارچه‌ی ئۆتۆمبێل هه‌بێت، چونكه شوێنی هه‌ولێر نزیكه له ئه‌ورووپا و كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه، ئه‌مه پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.