Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی تورکیا دەکات

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ ی حوزەیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو کونسولی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی، جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کردەوە.
سەرۆکی حکومەت باسی لە گرنگیی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان کرد؛ کە عێراق و تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
ئاماژەشی بە پێویستیی بەشداربوونی هەرێمی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق لەو پرۆژە ستراتیژییەدا کرد.
کونسولی گشتیی تورکیا، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا و خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.
چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و هەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.