ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی (کەرکووک_گەرمیان)ی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد، پارتی هیچ لقێکی نوێ لە سنووری کەرکووک ناکاتەوە، دەشڵێ: لقی 19ی چەمچەماڵ فراوانتر دەکرێت و بارەگاکەی دەگوازرێتەوە.
هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: پارتی هیچ لقێکی نوێ لە کەرکووک و دەوروبەری بەناوی لقی 27 ناکاتەوە، بەڵکوو پێشنیارکراوە سنووری ڕێکخستن و ئیداری ڕێکبخرێتەوە، بەپێی پلانی ئێمە هەندێ ناوچەی سەر بە لقەکانی 3ی کەرکووک و لقی 22ی گەرمیان، ئەوانەی دوورەدەستن دەخرێنە سەر لقی 19ی چەمچەماڵ، واتە لقی چەمچەماڵ فراوانتر دەکرێت و سنوورەکەمان ڕێکدەخەینەوە.
ھیوا ئەحمەد مستەفا راشیگەیاند: وەک ڕێزگرتن لە شەهید و قوربانیانی چەمچەماڵ و خۆڕاگری خەڵکەکەی، ناوی لقەکە هەر بەناوی لقی 19ی چەمچەماڵ دەمینێتەوە، بەڵام بارەگای لق دەگوازرێتەوە شوێنێکی دیکە کە لە کاتی گونجاودا بڕیاری لەسەر دەدرێت.
قائید میرۆ