ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (ئەمین فەقێ لاجانی و لاجانی فەقێ لاجانی) دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
ھەڤاڵانی بەڕێز ئەمین فەقێ لاجانی و لاجانی فەقێ لاجانی
بە دڵگرانییەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، ھاوژینی شەھید (فەقێ لاجانی) خوالێخۆشبوو خاتوو (فەخریە حەمەد ڕەسووڵ) مان بیست، خۆمان بە پرسەبار و ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی ھەڤاڵ و خزمانتان ببێتە مایەی ئارامگرتنتان و داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٥ی حوزەیرانی٢٠٢٤