Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

میر حازم بۆ KDP: وەک هەمیشە سەرۆکی حکوومەت بەدەم داواکارییەکانمانەوە دێت

لالش -KDP.info- ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پەرستگای لالشی کرد، میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدیانی جیهان گوتی: بە گرنگییەوە تەماشای سەردانی سەرۆکی حکوومەت دەکەین، چونکە لە نزیکەوە گوێی لە داواکاریی ئێزدییان گرت.

میر حازم تەحسین بەگ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: چەندین داواکاریمان لە سەرۆکی حکوومەت کرد، لەوانە پشتیوانی حکوومەتی هەرێم بۆ خەڵکی شنگال و ئاوارەکانی ئیستا، سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئەوەبوو خەڵکی شنگال بە کەرامەتەوە بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان و خۆیان دەسەڵاتداربن.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا داوامان کرد بۆ ئاوەدانکردنەوەی پەرستگای لالش هاوکاری باشترمان پێشکش بکەن.

میری ئیزدیان ئاماژەی دا: داواشمان کرد پرسی جینۆسایدی ئێزدیان کاری زیاتری بۆ بکرێت بۆ ئەوەی  لەسەر ئاستی وڵاتان زیاتر بە جینۆساید بناسێندرێت.

کاروان باعەدری