Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ھەولێر و بەغدا ھێزێکی ھاوبەشیان لەم دەڤەرە جێگیر کرد

مەخموور -KDP.info- ھێزێکی ھاوبەش لە دەوروبەری قەزای مەخموور جێگیر کران و بەرپرسێکی پارتیش دەڵێ: جێگیرکردنی ھێزەکە بە ڕێککەوتنی نێوان و ھەولێرو بەغدایە.

کرێکار شاکر، بەرپرسی ناوچەی مەخمووری پارتی بە ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" دوای رێککەوتنی نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و فیدڕاڵ بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی داعش لە ناوچەکە دوێنێ سێشەممە ھێزێکی ھاوبەش لە دەوروبەری  قەزای مەخموور جێگیرکراوە.

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی" ھێزە ھاوبەشەکە لە ژمارەیەک گوندی سەر بە ناحیەی قەزاج بڵاوەیان پێکراوەو ئەرکیان پاراستنی سنووری قەزای مەخموور دەبێت لە ھەر مەترسییەک، بەتایبەتی مەترسیەکانی چەکدارانی پاشماوەکانی داعش لە سنوورەکە.

شاکر دەشڵێت" جێگیرکردنی ھێزی ھاوبەش کارێگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تیرۆرستان و دڵنیابوونەوەی ھاووڵاتیان لە پاراستنی سەرو ماڵیان.

کرێکار شاکر"جەختیشیکردەوە بڕیاری جێگیرکردنی ھێزی ھاوبەش جگە لەوەی لە رووی ئەمنیەوە کاریگەری دەبێت ھاوکات دەبێـتە سەرەتای باش بۆ گەڕانەوەی کوردانی سنوورەکە ئەوانەی پێشتر بەھۆی مەترسییەکانی داعش  ناوچەکەیان جێھێشتبوو.

قائید میرۆ